ئێران پێدانی ڤیزا بۆ عێراقییەکان ھەڵدەوەشێنێتەوە

تاران بە فەرمی بڕیارەكە رایگەیاند

K24 - ھەولێر    

بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئێران، تاران بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو مانگ ڤیزای چوونە ژوورەوەی عێراقییەكان بۆ خاكەكەی ھەڵبوەشێنێتەوە و لە بەرواری 24ی ئەم مانگەوە بڕیارەكە دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.

ئەم بڕیارەی تاران لە چوارچێوەی بەیاننامەیەكدا دێت كە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا دەركرا، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ عێراق لە بەرژەوەندی چاودێرە ئێرانییەكان لەو وڵاتە.

ھاوكات بەگوێرەی بڕیارەكە، ھاووڵاتیانی عێراق دەتوانن لەو دوو مانگەدا بێ ئەوەی ڤیزا لە ئێران وەرگرن، روو لە شارەكانی ئەو وڵاتە بكەن.

ھ.م