بڕیار له باره‌ی ره‌نگ و كاری تاكسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه درا
لۆگۆی ته‌كسیی و شێوازی ئیشكردنیان ده‌گۆڕن
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڕیاری له باره‌ی گۆڕینی ره‌نگ و لۆگۆی ته‌كسیی و شێوازی ئیشكردنیان ده‌ركرد.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، ره‌نگی تاكسی ناوشاری هه‌ولێر سوور ده‌بێت، سلێمانی شین و دهۆك ره‌ش ده‌بێت. تاكسی نێوان شاره‌كان به ره‌نگی قاوه‌یی ده‌بێت. به‌و جۆره تاكسی ناوشاره‌كان ناتوانن له شاره‌كانی دیكه ئیش بكه‌ن. ئیش و كاری تاكسییه‌كان باشتر ده‌بێت و جه‌نجاڵی كه‌مده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موو شوفێری تاكسییه‌ك له ئاسایشی گه‌ڕه‌ك و پۆلیس فۆرم پڕ بكاته‌وه و زانیاری تایبه‌ت به شوفێره‌كه ده‌بێت له جامی ئۆتۆمبێل و پشت كوشنه‌كان ده‌درێت بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تی ژیانی سه‌رنشینان.