عه‌لاوی داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات
"پێویسته یاسای هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌ك بێت كه یه‌كسانی و خواسته‌كانی شه‌قامی عێراقی له‌به‌رچاو بگرێت"
K24- هه‌ولێر:
ئەیاد عەلاوی داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەمواربکاتەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیە، داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەمواربکاتەوە، بە شێوەیەك کە لەگەڵ بەرژەوەندی گشتیی نیشتمانی یەکبگرێتەوە، نەوەك لە بەرژەوەندی حزبە باڵادەستەکان.
عەلاوی ئاماژەی به‌وه‌شدا، یاسای ئێستای هەڵبژاردن، لەگەڵ بانگەشەی چاکسازی و گۆڕانکاری یەك ناگرێتەوە، بۆیە پێویستە یاساکە بە شێوەیەك هه‌موار بكرێته‌وه، كه یەکسانی و خواستەکانی شەقامی عێراقی لەبەرچاوبگرێت، وەك هەنگاوێك بۆ زیاتر بەشداریكردنی خەڵك لە پرۆسه‌ی دەنگدان.
H.B