به فه‌رمی میلان دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاند
ماسیملیانۆ ئالێگری بۆ شوێنگره‌وه‌ی به‌ربژێری یه‌كه‌مه
یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا به فه‌رمی ماركۆ جیامپاوڵۆی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی دوورخسته‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی راهێنه‌ری نوێ ئاشكرا بكات.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌یسی میلان له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوورخرانه‌وه‌ی جیامپاوڵۆی راگه‌یاند و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی له ژیانی داهاتووی راهێنه‌رایه‌تی بۆ خواست.
جیامپاوڵۆی ته‌مه‌ن 52 ساڵ چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر پۆستی راهێنه‌رایه‌تی میلانی وه‌رگرت و دوای 7 یاری له ده‌ستپێكی سێریا ئه‌ی ته‌نیا 3 یاری برده‌وه و 4 یاری دۆڕاند به‌مه‌ش راسته‌وخۆ دوورخرایه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، هه‌ریه‌ك له لۆسیانۆ سپالێتی و ماسیملیانۆ ئالێگری بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره به‌ربژێری سه‌ره‌كین.