وەزیری گواستنەوە لە بارەی خاوی ئینتەرنێت رێكاره‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌خاته‌ڕوو
له خێرایی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت رازی؟
K24 - هه‌ولێر:
ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی خاوی ھێڵی ئینتەرنێت رایگەیاند، وەزارەت ھێڵێكی گەرمی بۆ ئاگاداربوون لە خزمەتگوزاریی ھێڵی ئینتەرنێتی كۆمپانیاكانی داناوە و رۆژانەش بەدواداچوون دەكەن.
وه‌زیری گواستنەوە راشیگه‌یاند، ئه‌وان له رێگه ئه‌و هێله گه‌رمه زانیاریی ورد كۆده‌كه‌نه‌وه له باره‌ی لاوازی و خاوی ئینته‌رنێت، دواتریش وه‌ك راپۆرتێك ده‌درێته ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به دواداچوونی وردی بۆ بكرێت.
پێشتر وه‌زیری گواستنه‌وه، له تویته‌ری خۆیه‌وه بڵاویكرده‌وه، هاووڵاتیان ده‌توانن له رێگه‌ی هێلی گه‌رمه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن و سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه تۆمار بكه‌ن، كه هێله‌كانییان خاوه، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته هاووڵاتیان زانیارى ورد له باره‌ی كات و رێككه‌وت و ناوی كۆمپانیا و جۆری ئامێره‌كه و شوێنی نیشته‌جێبوونی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له باره‌وه بكه‌ن.