لێكتـێگهیشتنی ئه‌ردۆغان و تره‌مپ له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا ئاشكرا ده‌كرێت
راوێژكارێكی ئه‌ردۆغان: تره‌مپ له سنووری ئۆپراسیۆنه‌كه نیگه‌رانه
K24 - هه‌ولێر:
گوڵنار ئیبت، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت: "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له باره‌ی ئامانج و جۆری ئۆپراسیۆنی سه‌ر باكووری سووریا كه ناوی (كانی ئاشتی) لێنراوه، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش".
راوێژكاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به كه‌ناڵی CNNـی ئه‌مه‌ریكی گوتووه: "هه‌ر دوو سه‌رۆك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه چییه و چۆن ده‌بێت لێكتێگه‌یشتنیان هه‌بووه، رۆژی 13/11/2019 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تره‌مپ و ئه‌ردۆغان له واشنتن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كاریی زیاتر كۆده‌بنه‌وه، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی به وردی باس ده‌كرێت، په‌یوه‌سته به به‌رپرسیاریەتی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی چاره‌نووسی چه‌كدارانی داعش، توركیاش له‌و رووه‌وه بۆچوونی له ئه‌مه‌ریكا نزیكه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن داعشه بیانیییهكان له ئه‌ورپاوه هاتوون و ده‌بێت بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان، له‌و رووه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆچوونمان یه‌كه".
له باره‌ی هه‌ڵوێسته دژ به یه‌كه‌كانی تره‌مپ ئه‌و راوێژكاره‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: "سه‌رۆك تره‌مپ به دیاریكراوی نازانێ له هه‌ندێك له تویته‌كانیدا چی ده‌وێت، به‌ڵام پێموایه نیگه‌رانه و ده‌یه‌وێت بزانێت سنووری ئۆپراسیۆنه‌كه چه‌نده و سه‌رنجی ئۆپراسیۆنه‌كه له‌سه‌ر چییه، هه‌ر چه‌نده له چه‌ند لێدوانێكدا پاڵپشتیی توركیا ده‌كات، به‌ڵام به‌شێكی قسه‌كانیشی سیاسیانه‌ن و ئاراسته‌ن بۆ ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا".