تاران: دژی هێرشی توركیاین
ئه‌گه‌ر و مه‌ترسییه‌كانی روودانی شه‌ڕ
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، تاران به وردی چاودێری ئه‌و هه‌واڵانه ده‌كات، كه باس له هێرشی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر سووریا ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران راشیگه‌یاند، له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا، مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا ناڕه‌وێنێته‌وه و ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی گیانی و ماددی زۆر.
هه‌روه‌ها تاران دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌ر جۆره كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا ده‌ربڕیوه و داواشی كردووه، به ئاشتیی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه بدرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییان به به‌رپرسانی توركیا و سووریاوه كردووه.