ماتیس مه‌ترسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا روونده‌كاته‌وه
له‌سه‌ر پشتكردنه هێزه كوردییه‌كان پرسیارێك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌هۆی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیاوه، بێگومان ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش".
ماتیس له دیدارێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئینی ئه‌مه‌ریكی هۆشداریی داوه و گوتوویه‌تی: "وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته فشار بخه‌ینه سه‌ر داعش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه".
ماتیس كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 وه تا 2019 وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بووه گوتوویه‌تی: "ده‌توانین هیوا بۆ كۆتایهاتنی جه‌نگ بخوازین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له تواناماندا بوو كۆتایی جه‌نگی دژی تیرۆر رابگه‌یێنین، ده‌كرێت هێزه‌كانمان بكشێنینه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كردی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك فه‌رمانده و سه‌ربازه‌كان ده‌ڵێن، له‌و رووه‌وه دوژمنانیش مافی ده‌نگدانیان هه‌یه".
به‌ڵام وه‌زیری پیشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "له‌و حاڵه‌ته‌دا داعش سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و ئه‌وه ده‌بێته راستییه‌ك".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، كورده‌كان ده‌ست له شه‌ڕی دژی داعش هه‌ڵناگرن پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر توانا و ئامادهسازییهكانیان ده‌بێت، ئێستا پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه تا چ ماوه‌یه‌ك دۆخه‌كه به‌و جۆره‌یه؟.