سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سوریا دەکات

جەخت لە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و رەتکردنەوەی گۆڕینی دیموگرافی کرایەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/10/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد عاصی ئەلجەربا سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سوریا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سوریا و پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لە راگرتنی شەڕ و گرتنەبەری رێگەچارەی ئاشتیانە کردەوە. هەروەها جەخت لەسەر چارەسەرێکی دادەپەروەرانە و رەتکردنەوەی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە کرایەوە.