توركیا ده‌ڵێت كۆمكاری عه‌ره‌ب ده‌ربڕی هه‌ڵوێستی عه‌ره‌به‌كان نییه
حكومه‌تی توركیا، ره‌خنه‌ی له به‌یاننامه‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب گرت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی توركیا، ره‌خنه‌ی له به‌یاننامه‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب گرت.
كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی هێرشی توركیایان بۆ سه‌ر باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات كردبوو.
ته‌نیا قه‌ته‌ر له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بدا، پارێزی خۆی پیشاندابوو و ره‌تیكردبوویه‌وه ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه بكات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌دین ئاڵتون رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره ده‌ربڕی هه‌ڵوێستی عه‌ره‌به‌كان نییه.
كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌یاننامه‌كه‌دا راشیگه‌یاندبوو، ئه‌و هێرشه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا داگیركارییه.
له به‌رامبه‌ردا فه‌خره‌دین ئاڵتون نووسیویه‌تی: ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه مافی ئه‌وه‌یان نییه به ناوی گه‌لی عه‌ره‌به‌وه قسه بكه‌ن.