ناوه‌ڕۆكی دواین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زڵوم كوبانێ و نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌بێت
ئه‌مه‌ریكا چ داوایه‌كی له هه‌سه‌ده كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی مه‌زڵوم كوبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده، له میانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ویلیا‌م روباك، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی دژ به داعش رایگه‌یاندووه، كورد له‌گه‌ڵ رووسیا و دیمه‌شق رێككه‌وتن ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌وه‌ستان بێت له پاراستنمان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵیداوه دڵنیایی بداته كورد و رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا له به‌رزترین ئاستدا هه‌وڵده‌دات ئاگربه‌ست له نێوان توركیا و هه‌سه‌ده بكرێت. ئه‌وه‌شی به فه‌رمانده كورده‌كه وتووه، كه توركیا تا سنووری 30 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وی ده‌كات و ده‌رفه‌ت دێته ئاراوه بۆ گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه كۆنه‌كانیان.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌زڵوم كوبانێ هه‌ڵوێستێكی روونی هه‌بووه و ئه‌مه‌ریكای به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه كوردی فرۆشتووه و به‌جێی هێشتوون بۆ ئه‌وه‌ی توركیا سه‌ریان ببڕێت. داواشی كردووه، واشنتن به روونی هه‌ڵوێستی ده‌ربڕێت و روونی بكاته‌وه ئایا رازی بووه توركیا ده‌ست به‌سه‌ر قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له سنووری سووریا بگرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ده‌ست كه‌ناڵه‌كه كه‌وتووه، مه‌زڵوم كوبانێ به شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی گوتووه: ئه‌گه‌ر ئێوه به‌و شێوه‌یه رازین، ئه‌وا ناچارین به په‌له خۆمان بگه‌یه‌نینه دیمه‌شق و مۆسكۆ و داوا بكه‌ین رووسیا و سووریا ئاسمانی سووریا له به‌رده‌م فڕۆكه توركییه‌كان دابخه‌ن. چونكه ته‌نیا هێز له ناوچه‌كه بتوانن به‌ر به هێرشی توركیا بگرن، رووسیا و ئه‌مه‌ریكان، مادام ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ئه‌و كاره بكات، په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر رووسیا.
مه‌زڵوم كوبانێ باسی له‌وه‌شكردووه، ده‌بێت كۆتاییه‌ك دیار بێت و نامانه‌وێت به‌و جۆره بمێنینه‌وه و پێمان باشه هێزه‌كانمان له ژێر فه‌رمانداری ده‌وڵه‌تدا بن.
وه‌ك كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ئاشكرایكردووه، ئه‌و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه، داوای له مه‌زڵوم كوبانێ كردووه، هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێن تا وه‌ڵامێك له ئه‌مه‌ریكاوه به ده‌ستیان ده‌گات.
له پێشهاتێكی نوێ‌دا، ئه‌مڕۆ سوپای ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان پاشه‌كشێی كرد.
هاوكات شه‌ڕی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا له پێنجه‌م رۆژدایه و هێشتا ئه‌مه‌ریكا هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی كوردی بۆ فشارخستنه سه‌ر توركیا و راگرتنی هێرشه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئێسپر رایگه‌یاند، كورده‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا و دیمه‌شقدا له گفتوگۆن و له سه‌روبه‌ندی واژووكردنی رێككه‌وتندان، بۆیه ئێمه كشاوینه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سووریا و رووسیا رێككه‌وتووین و سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوبانێ.
په‌یامنێری كوردستان24یش له رۆژئاوای كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سوپای سوریا گه‌یشتووه‌ته منبج و كاروانێكی سوپاش به‌ره‌و كوبانێ به‌ڕێكه‌وتووه.