رووسیا: سوپای حكوومه‌تی سووریا ده‌چێته كۆبانێ و منبج
ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستیانپێكردووه
K24 - كۆبانێ:
هێزه‌كانی رووسیا له سووریا رایده‌گه‌یه‌نن، كه سوپای حكوومه‌تی سووریا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناوچه‌كانی كۆبانێ و منبج.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بنكه‌ی سه‌ربازی رووسیا له حمه‌یمیم، ئه‌و كاره به رێككه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تی ناوه‌ندی سووریایه.
هێزه‌كانی رووسیا داواش له‌لایه‌نی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات، له‌كاتی چوونی سوپای حكوومه‌تی سووریا، دان به‌خۆیاندا بگرن و هیچ به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ له دژیان نه‌كه‌نه‌وه.
پێشتر ره‌دوان بێزار، په‌یامنێری كوردستان 24 له رۆژئاوا رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شاهین، جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌رێمی فورات ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند، سوپای حكوومه‌تی سووریا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات بچێته ناو كۆبانێ.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، عومه‌ر ئۆسێ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا (په‌رله‌مان) به كوردستان 24ی راگه‌یاند، گفتوگۆی راسته‌وخۆ له نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی سووریا و هه‌سه‌ده له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سووریا كراوه.
ئ. م