به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر: له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێككه‌وتین و سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه
سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه رۆژئاوای كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، بۆ پاراستنی سنووره‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵات، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێككه‌وتوون و سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه سنوورییه‌كان.
ئیداره‌ی خۆسه‌ر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكۆتبه‌ری 2019، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هێرشه‌كانی توركیا بكرێت، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێككه‌وتوون و سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كان و به درێژایی سنووره‌كان بڵاوده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی عه‌فرین و ناوچه‌كانی دیكه.
هاوكات دانیشتووان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سووریا به گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تی دیمه‌شقه.