"هه‌وڵی یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ده‌ین"
شۆڕش ئیسماعیل: ئیرادە و لێک تێگەیشتنێکی بەهێز بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا هەیە
K24 - بەغدا
نه‌جاح شه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگری عێراق دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه لە شاری بەغدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیستمی سه‌ربازیی و ئاسایشی عێراق، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، كه فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه له‌گه‌ڵ راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵی یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی كۆتایی بهێنین به چه‌كداران داعش، كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دا هه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری عێراق گوتی: "هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكه له رێكخراوه‌یی ئاساییشی عێراق، هه‌ندێك كێشه‌ی بچووك هه‌ن و گفتوگۆمان ده‌رباره‌یان كردوون و چاره‌سه‌ریان كارێكی قورس نییه، مه‌به‌ستی یه‌كه‌م و كۆتایی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراقه".
گوتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیستمی سه‌ربازیی و ئاسایشی عێراق، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ده‌رباره‌ی هه‌وڵی هه‌واڵگری و چالاكییه‌كان یه‌كگرتووبین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش، كه ئێستا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌ن".
نه‌جاح شه‌مه‌ری، راشیگەیاند: "له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی كۆتایی بهێنین به چه‌كداران داعش، له پێناو ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق به گشتی. ئه‌مه‌ش رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت له به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش بۆ وه‌به‌رهێنان و رێكاره ئیدارییه‌كان".
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، ئیرادە و لێک تێگەیشتنێکی بەهێز بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا هەیە. بەگوێرەی دەستووری عێراق هێزی پێشمەرگە بەشێک لە هێزی بەرگری، بۆیە پێویستە بەغدا مافە دەستوورییەکانی پێشمەرگە بدات.
رۆژی 13/10/2019، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكان، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی شۆڕش ئیسماعیل سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق كۆبوونەوە.
ھ.م