سوپای سووریا گەیشتە تەل تەمەر و تەبقا
لە چەند ناوچەیەك بڵاوە بە ھێزەكانیان كراوە
K24 - ھەولێر
دوای رێككەوتنی نێوان رژێمی سووریا و ھەسەدە، سوپای سووریا گەڕایەوە چەند ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە، بە گوێرەی زانیارییەكان سوپای دیمەشق گەیشتووەتە تەل تەمەر و تەبقا.
ئاژانسی سپۆتینكی رووسی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاروانێكی گەورەی سوپای سووریا و فەرماندەكانیان و ئەندامانی فەوجی 5ی سنوور پارێز گەیشتنە شارۆچكەی تەل تەمەر لە سنووری پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان.
ئاماژە بەوەشكراوە، سوپای سووریا لە شارۆچكەی تەل تەمەر تا دربێسی و سەرێكانی بڵاوەی پێدەكرێت.
ھەر بەپێی میدیاكانی رووسیا، سوپای سووریا گەیشتووەتە شارۆچكەی تەبقا و ھێزەكانیان لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی تەبقا بڵاوە پێكردووە و لە چەند كاتژمێری داھاتوو ھەسەدە فڕۆكەخانە رادەستی سوپای سووریا دەكات.
دوێنێ 13/10/2019، بهڕێوهبهرایهتی خۆسهر له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا بۆ پاراستنی سنوورهكانی باكوور و رۆژههڵات، لهگهڵ حكوومهتی سووریا رێككهوتوون و سوپای سووریا دهگهڕێتهوه ناوچه سنوورییهكان.
لە 9/10/2019 سوپای توركیا بە ھاوبەشی لەگەڵ میلیشیاكانی سووریا كە بۆ ئەنقەرە شەڕ دەكەن، ھێرشیان بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، بەگوێرەی ئامارەكان زیاتر لە 100 ھەزار ھاووڵاتی سڤیل ئاوارە و تائێستا بە فەرمی ئاماری شەھید و بریندارەكان رانەگەیەندراوە.
ھ.م