پەرلەمانی ئێران ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا دەکات
پەرلەمانی ئێران دژی هێرشەکانی تورکیایە
K24 – ههولێر:
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێران، ئیدانەی بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی باکووری سووریا کرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و چەند کەسێکیش دەستگیرکران.
رەوشی رۆژئاوای کوردستان ئاڵۆزی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا سوپای سووریا گەڕاوەتەوە هەندێک ناوچە و لە سنووری رۆژئاوای کوردستان و تورکیاش جەنگی سەخت بەردەوامە.
Iran Press
H.J