تره‌مپ كورد تۆمه‌تبار ده‌كات
دواین لێدوانی ترەمپ لەسەر دۆخی سووریا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، كورده‌كان خۆیان ره‌نگه چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش به‌ربده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاڵ به ئه‌مه‌ریكاوه بنێن تا ده‌ستتێوه‌ردان بكات و په‌لكێشی شه‌ڕی بكه‌ن له ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر دوو تویتی كردووه.
له یه‌كێكیان ده‌ڵێت: ئێمه ناچینه شه‌ڕی 200 ساڵه‌ی نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه. ئهوروپارییهكان ده‌رفه‌تیان هه‌بووه داعشه ده‌ستگیركراوه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان پاره‌یان نه‌ده‌دا و ده‌یانوت ئه‌مه‌ریكا پاره‌كه‌یان ده‌دات.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: كورده‌كان هه‌ندێك له چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كان به‌رده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاڵمان پێوه بنێن تا بچینه شهڕهكهیانهوه، به‌ڵام زۆر ئاسانه ئه‌وروپا و توركیا ده‌توانن داعشه‌كان بگرنه‌وه. پێویسته ئه‌وان به زووترین كات ده‌ستبه‌كاربن و بجووڵێن.
سه‌باره‌ت به توركیاش نووسیویه‌تی: سزای گه‌وره چاوه‌ڕوانی توركیا ده‌كه‌ن. ئایا خه‌ڵك به راستی له‌و بڕوایه‌دایه ئێمه له‌گه‌ڵ توركیای ئه‌ندامی ناتۆ بچینه شه‌ڕه‌وه، ئه‌و شه‌ڕانه‌ی بێ كۆتابوون، ته‌واو ده‌بن.
H.J