ئه‌ردوغان قسه‌ی نوێ له‌باره‌ی سووریا ده‌كات
رووی قسه‌كانی له كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كات و ره‌خنه‌بارانیان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له دوا وته‌یدا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاره‌كه‌یان هاته ده‌نگ.
له تویتێكدا له ئهه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی سوریایان له كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ركرد، ئێستا هه‌مان ئه‌و وڵاتانه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاره‌كه ده‌ده‌ن و سه‌رسامی خۆی له‌و هه‌ڵویسته‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی راگه‌یاند و گوتی: "ئه‌مه چه‌نده دژیه‌كه!!".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی فه‌رمی توركیا، ئه‌ردوغان دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده داواشی لێ بكرێت، وڵاته‌كه‌ی له هێرشه‌كه‌ی بۆ بۆ سه‌ر باكووری سووریا پاشگه‌ز نابێته‌وه.
سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به پاساوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌چاوی خۆمان ئه‌و هاوكاریانه‌مان بینی كه پێشكه‌ش به رێكخراوی "یه‌په‌گه" كران و له 30 بارهه‌ڵگری پڕ له چه‌ك پێكهاتبوون".
گوتیشی: له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كرده سه‌ربازییه‌كه‌یان له باكووری سووریا، تا ئێستا 700 گوللـه تۆپ ئاراسته‌ی خاكی توركیا كراون، به‌و هۆیه‌شه‌وه 18 كوژراو و 20 برینداریان هه‌یه.
ئه‌ردوغان جه‌ختی كرده‌وه، تا وڵاته‌كه‌ی ئه‌و ئامانجه نه‌پێكێت كه له پێناویدا له‌ناو خاكی سووریا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه، له كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی پاشگه‌ز نابێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
H.B