رۆحانی دوا قسه‌ی خۆی له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
داوا له توركیا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری سووریا بوه‌ستێنێت
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران دووپاتیكرده‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، جگه له كوشتن و ئاواره‌بوونی خه‌ڵك.
سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی له‌شكركیشییه‌كه‌ی توركیای بۆ ناو خاكی سووریا راگه‌یاند و داوای له ئه‌نقه‌ره كرد، به زووترین كات هێرشه‌كه‌ی بوه‌ستێنێت و كار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا‌ن بكات.
رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كرده‌ی سه‌ربازی توركیا نه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌یه نه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردی سووریایه و نه له به‌رژه‌وه‌ندی حكوومه‌تی دیمه‌شقه و جه‌ختیشی كرده‌وه، باشترین چاره‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی سوپای سووریایه له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا.
دووپاتیشیكرده‌وه،: "ئێمه له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا تێده‌گه‌ین، به‌ڵام ئه‌و رێگا سه‌ربازییه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرتوویه‌ته به‌ر".
هیواشی خواست، "له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توركیاش كۆتایی به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی بهێنێت".
جه‌ختیشی له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له رێڕه‌وی ئه‌ستانه كرده‌وه به‌وه‌ی كه "باشترین چاره‌سه‌ره بۆ دۆخی سووریا".
H.B