پنتاگۆن: فشاره‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ناتۆ هه‌ڵوێستێكی به‌كۆمه‌ڵ له دژی توركیا بنوێنن
"هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ كۆده‌بینه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به "ناتۆ" ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ریان، تاوهكی رێككاری به‌تاك و به‌كۆمه‌ڵی ئابووری و دیپلۆماسی له دژی توركیا بگرنه به‌ر.
وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا بۆ ناو خاكی سووریا، بووه‌ته هۆی بهرهڵڵابوونی چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی رێكخراوی داعش".
H.B