به‌ریتانیا پرسی راگرتنی چه‌ك فرۆشتن به توركیا تاوتوێ ده‌كات
وه‌ك هه‌ڵوێستێك دژی هێرشی توركیا
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، له‌نده‌ن وه‌ك هه‌ڵوێستێك دژی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا، چه‌ك به توركیا نافرۆشێت.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، بڕیاره‌كه به ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه. به‌ڵام وه‌زیره به‌ریتانییه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێداچوونه‌وه به هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی چه‌ك ده‌كه‌ن، كه له‌گه‌ڵ توركیا واژوو كراوون و سه‌رجه‌میان هه‌ڵده‌په‌سێرن و چاوه‌ڕێی بڕیاری كۆتایی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه روونیشیكرده‌وه، به‌رپرسه به‌ریتانییه‌كان هێشتا دیاریان نه‌كردووه، كه‌ی پرسی پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كان ته‌واو ده‌بێت.
هه‌ر به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، وه‌زیره به‌ریتانییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر سووریا بووه‌ته هۆی زیاتر بوونی مه‌ینه‌تی مه‌ده‌نییه‌كان و ئاواره بوونیان و درووستكردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م هاوكارییه مرۆییه‌كان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا، له پێنج ساڵی رابردوودا به به‌های ملیارێك و سه‌د ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی چه‌كیان به توركیا فرۆشتووه.