نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه 70 هه‌زار منداڵ ئاواره بوون
وێستگه‌ی ئاوی عه‌لواك له‌كار كه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری یونیسێف، هنریتا فۆر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یان، نزیكه‌ی 70 هه‌زار منداڵ له ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا ئاواره بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: به لانیكه‌م چوار منداڵ شه‌هید بوون و 9ی دیكه له ئاكامی هێرشه‌كانی توركیا بریندار بوون.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، سێ دامه‌زراوه و ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتن و قوتابخانه‌یه‌ك له لایه‌ن توركیاوه بۆردومان كراوون و هه‌روه‌ها وێستگه‌ی ئاوی عه‌لواك له‌كار كه‌وتووه، كه ئاوی بۆ 400 هه‌زار هاووڵاتی دابین ده‌كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێكخراوه‌كه‌ی پێشبینی ده‌كات، 170 هه‌زار منداڵ پێویستیان به كۆمه‌ك و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بێت.