ڤیدیۆ.. دوو دوژمنه‌كه له‌سه‌ر یه‌ك رێگان
سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ربازه‌كانی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر هێڵی خێرای منبج و كۆبانێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
كاروانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سوپای سووریا له‌سه‌ر رێگای خێرای نێوان شاره‌كانی منبج و كۆبانێ به‌ك ده‌گه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یان له سایدێكه‌وه ده‌ڕۆن، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناوچه‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن و سه‌ربازانی سووریا به‌ره‌و ناوچه‌كه دێن.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه ئاژانسی راپتلی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه ده‌كشێنه‌وه و له سایدی به‌رامبه‌ریشیان سه‌ربازانی سوپای سووریا به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه ده‌ڕۆن كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان لێی كشاونه‌ته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی رێككه‌وتن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه سنوورییه‌كان.
له هه‌مات چوارچێوه‌دا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، به‌ته‌واوی ده‌كشێینه‌وه و رێگر نیین له‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا كورده‌كان بپارێزێت له‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه كراوه‌ته سه‌ریان.