چین له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا هاته ده‌نگ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین داوایه‌ك له توركیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
چین له‌سه‌ر هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا هاته ده‌نگ و داوا له توركیا ده‌كات هێرشه‌كه رابگرێت.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 15/10/2019، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین داوای له توركیا كرد، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكوور و باكووری رۆژهةڵاتی سووریا رابگرێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه راسته‌كه".
پاش ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له ئاستی وڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی ناڕه‌زایه‌تی و سه‌ركۆنه‌ی لێكه‌وته‌وه. چینیش هاته ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی داوای راگرتنی شه‌ڕه‌كه ده‌كات.
رۆژی 9/10/2019، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی و ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی سووریای بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند كه فه‌رمانی ئه‌نقه‌ره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی ھێرشه‌كانه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی بوون و ژماریه‌كی زۆری هاووڵاتی سڤیلیش بوونه قوربانی.