کوردستان24 پەیامی منداڵێکی رۆژئاوا دەگەیەنێتە جیهان
گلەییەکانی ئێڤا جیهان بیستی
K24 – ههولێر:
لێدوانی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵی رۆژئاوای کوردستان بە ناوی ئێڤا ئەحمەد بۆ کوردستان24، دەنگدانەوەی لە میدیا جیهانییەکان هەبووە.
ئێڤا لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر داوا لە یونسێف، نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆناڵد ترەمپ دەکات بە هانای کوردانی رۆژئاواوە بچن.
ئێڤا دەڵێت، ئەو منداڵێکی "فرۆشراو و لەبیرکراوە"، ئەو چەکی نییە، بەڵام "دڵێکی سپی" هەیە و دەیەوێت بۆ جیهانی بنێرێت.
ڤیدیۆکە لە لایەن میدیا جیهانییەکان وەرگیراوە و لە زاری ئێڤا، باس لە کێشەی کورد دەکەن.
پێگەکانی ئافتۆنبلادێت، ئێکسپرێس، ڤیرالکینگی سویدی و دۆمۆنیکی فەڕەنسی و چهندین ماڵپهڕى ناسراوى جیهانى به بایهخهوه ڤیدیۆکەیان بڵاوکردووەتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تویتەر و فەیسبووکیش، بەهۆی ئەوەی ئێڤا بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکات، لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و سهدان هەزار بینەری هەبووە.
بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، هەزاران خێزانی کورد ئاوارە و دەربەدەر بوونە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
H.J