ڤۆڵکسڤاگن دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر کورد کاردانەوەی نواند

پرۆژەیەکی لە تورکیا هەڵپەسارد

 

گروپی کۆمپانیاکانی ڤۆڵکسڤاگنی ئەڵمانی، بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان، بڕیاری کردنەوەی کارگەیەکی نوێی لە تورکیا هەڵپەسارد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، وتەبێژی کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، ئەنجوومەنی کارگێڕی کۆمپانیاکە نیگەرانە لە رووداوەکانی ئەم دوایەی سووریا و بڕیاری کردنەوەی کارگەیەک لە تورکیا بۆ کاتێکی نادیار دواخستووە.