بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: 275 هەزار کەس لە باکووری سووریا ئاوارە بوون
ژمارەیەکی زۆریان منداڵن
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی تورکیا، زیاد لە 275 هەزار کەس لە باکووری سووریا ئاوارە بوون.
ئاشکراشیکردووە، لەو ژمارەیە، 70 هەزاریان منداڵن.
جەنگی سەخت لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و میلیشیاکانی تورکیا بە هاوکاری سوپای تورکیا بەردەوامە و دا دێتیش، ژمارەی ئاوارەکان زیاتر دەکات.
لە دواین پێشهاتیشدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، تورکیا وەک قۆناغی سەرەتا یەک ملیۆن پەنابەر بۆ باکووری سووریا دەنێرێت و لەوێ نیشتەجێیان دەکات.
H.J