هیومان رایتس وۆچ هۆشداری ده‌داته ئه‌وروپاییه‌كان
12 هه‌زار ئه‌ندام و چه‌كداری داعش لای هه‌سه‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچی ئه‌مه‌ریكی هۆشداری دایه وڵاتانی ئه‌وروپا له گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی ده‌ستگیركراوی داعش له زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده‌وه بۆ عێراق.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپایی نایانه‌وێت هاووڵاتییه‌كانیان كه له ریزی داعش بوون و ئێستا ده‌ستگیركراوون، وه‌ربگرنه‌وه.
به‌ڵقیس والی، توێژه‌ری كاروباری عێراق له رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق تۆمارێكی پاكی نییه له پرسی دادگاییكردن، وڵاتانی ئه‌وروپی پێویسته رێگه نه‌ده‌ن ده‌ستگیركراوه‌كانیان ره‌وانه‌ی عێراق بكرێن.
گوتیشی: هه‌ر وڵاتێك ئه‌و هه‌نگاوه بنێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری رێگرتن له سزادان و دادگایی ساخته و له‌سێداره‌دان بكات، ئه‌وا به‌شدار ده‌بێت له تاوانه‌كان.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، زیاتر له 12 هه‌زار ئه‌ندام و چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردووه. له‌و ژماره‌یه 2500 كه‌سیان ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی جیاجیایان هه‌یه و له 54 وڵاتی جیهانه‌وه روویان له ریزه‌كانی داعش كردووه.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، 785 ئه‌ندام و خێزانی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش له كه‌مپی عه‌ین عیسای ده‌وروبه‌ری ره‌ققه رایان كرد، دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا زیندانه‌كه‌ی بۆردومان كرد.