هاوسەرۆکی هەدەپە: تورکیا دەیەوێت کورد بخنکێنێت
"تورکیا بۆ دژایەتیی کردنی کورد سنوورەکانی بڕیوە"
K24 – ههولێر:
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، لە دیداری چەند پەرلەمانتارێکی تورکیا رایگەیاند، تورکیا دەیەوێت کورد لە هەرشوێنێک کە هەناسە دەدات، بخنکێنێت.
لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، پەروین بوڵدان دەڵێت، ئەگەر کورد گوڵێک لە ناو ئینجانەیەک بچێنێت، ئەوان ( دەسەڵاتدارانی تورکیا) قەیومێک بۆ ئەو ئینجانەیە دادەنێن و ناوی دەنێنن " چاندنی ئینجانەی تیرۆرستی" و بە چەک و تانک هێرش دەکەنە سەری.
دەشڵێت: "کینەی دژە کورد ئێستا سنوورەکانی بڕیوە و ئەوان دەیانەوێت کورد لە هەرشوێنێک کە هەناسە دەدات، بخنێکنن".
ئاماژە بەوەشکردووە، ئەکەپە لەناوەوە و لە دەرەوە گۆشگیربووە، تەنها پێنج نەتەوە و پاشماوەکانی داعش پشتگیری ئەم جەنگە دەکەن. لە فەڵەستینەوە بۆ باکوری قوبرس، لە یەکێتی ئەوروپاوە و بۆ کۆمکاری عەرەبی، نزیکەی هەموو جیهان دژی هێرشی تورکیان بۆ باکوری سووریا.
HDP Twitter
H.J