ناتۆ: نیگه‌رانین له لێكه‌وته‌كانی هێرشی توركیا
ده‌ستكه‌وته‌كان له‌بار به‌رێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)، یه‌نس ستۆلتنبرگ، رایگه‌یاند، ناتۆ زۆر نیگه‌رانه له لێكه‌وته‌كانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا.
یه‌نس ستۆلتنبرگ به رۆژنامه‌نووسانی گوت: هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین، لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هێرشه هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له بار به‌رێت كه له دژی تیرۆر به‌ده‌ستهاتوون.