پەیامێکی تووند لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ تورکیا

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی تووند دەداتە ئەنقەرە

K24 – هه‌ولێر:

لە راپۆرتی خۆی لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، هێزەکانی سەر بە تورکیا هاووڵاتی مەدەنیان کوشتووە و تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە بۆ ئەوەش ئەنقەرە بە تووندی بەرپرسیار دەبێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەی ئاماژەی بە کوشتنی هەڤرین خەلەف، سیاسەتمەداری کورد لە سووریا، کردووە و ئاشکراشیکردووە کە چەکدارانی ئەحرار شام، هاووڵاتی مەدەنیان لە باکووری سووریا کوشتووە و بەڵگەی ڤیدیۆییش لای نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە.

نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت، تەنها یەک کەس لەو 9 کەسەی لە سەر سنوور لە لایەن چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کوژران، جلی سەربازیی لەبەر بووە، هاوشێوەی کوشتنی هەڤرین، ئەم کەسانە هاووڵاتی مەدەنی بوون و کوشتنیان بەو جۆرە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بە تاوانی جەنگ هەژمار دەکرێن.

H.J