بەریتانیا دژی هێرشەکانی تورکیا هەڵوێستی خۆی راگەیاند
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتارێکی لە پەرلەمان پێشکەش کرد
K24 – ههولێر:
بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، بەریتانیا بڕیاریدا هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ تورکیا بە فەرمی رابگرێت.
دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە وتارێکیدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، چەک و کەلوپەلی سەربازیی، ئەوانەی ئەگەریان هەیە لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا بەکاربهێنرێن، هەناردەی تورکیا ناکرێن".
H.J