توركیا ئامارێكی نوێی كوژراو و برینداری سوپاكه‌ی راگه‌یاند
هه‌سه‌ده بۆردومانی كردوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ربازێكیان كوژراوه و 8ی دیكه بریندار بوون، له ئاكامی به‌ركه‌وتنی مووشه‌كێكی هه‌سه‌ده كه له منبجه‌وه ئاراسته‌یان كراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیادا هاتووه: له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌یانه‌وه تا ئێستا توانیویانه 595 شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده بێ كاریگه‌ر بكه‌ن.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له كاتێكدایه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان سوپای توركیا و شه‌ڕڤانانی كورد له سنووری سه‌رێ كانی له ئارادایه.
هاوكات شه‌وی رابردوو، هه‌سه‌ده دژه هێرشێكی كرده سه‌ر سوپای توركیا و توانی سێ ناوچه و چه‌ند گوندێكی سنووری سه‌رێ كانی كۆنترۆڵ بكاته‌وه.