ئه‌مه‌ریكا رێگری له چوونی سوپا بۆ كوبانێ ده‌كات
كاروانه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ منبج
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، كاروانێكی سوپای سووریا ئه‌مڕۆ به‌ڕێكه‌وتبوو بۆ ئه‌وه‌ی بچێته كوبانێ، به‌ڵام به هۆی رێگرییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، كاروانه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ منبج.
هاوكات سوپای سووریا له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه گه‌یشتووه‌ته سنووری عه‌ین عیسا له باكووری شاری ره‌ققه.
ئه‌مڕۆش كاروانی زیاتری هێزه‌كانی سووریا گه‌یشتنه منبج.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌رده‌وامن له پاشه‌كشێ كردنیان له ناوچه‌كانی باكووری سووریا.