هێزی هاوپه‌یمانان كشانه‌وه‌ی خۆیان له مونبج راگه‌یاند
سوپای سووریا له مونبجه و میلیشیاكانیش هه‌ڕه‌شه‌ی پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
دوای گه‌یشتنی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریا بۆ ناو شاری مونبجی باكووری ئه‌و وڵاته، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كشانه‌وه‌ی خۆی له‌و شاره راگه‌یاند.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، كۆڵۆنیل میلیس بی كاجینز، وته‌بێژی سه‌ربازیی هێزی هاوپه‌یمانان نووسیویه‌تی، "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له باكووری رۆژهه‌لاتی سووریا ده‌كشێنه‌وه.. ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی مونبجین".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سووری رایگه‌یاند، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریا له شاری مونبج بڵاوبوونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گروپه چه‌كداره میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆن كه فه‌رمانی ئه‌نقه‌ره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن رایانگه‌یاند، "زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی به‌ناوی سوپای سووریا هاتوونه‌ته شاری مونبج، زۆربه‌یان شه‌ڕڤانی كوردن".
له‌مباره‌شه‌وه یوسف حه‌موود، وته‌بێژی گروپه میلیشیاكان گوتی: "هه‌ندێك هێزی حكوومه‌تی سووریا هاتوونه‌ته ناو چاری مونبج، به‌ڵام زۆربه‌ی سه‌ربازه‌كانیان شه‌ڕڤانی كوردن، كه له شاری حه‌له‌به‌وه هاتوون"، دووپاتیشی كرده‌وه، هێزه‌كانیان له‌سه‌ر پێشڕه‌ویكردن به‌ره‌و مونبج به‌رده‌وام ده‌بن.
H.B
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز + روسیا الیوم