فه‌ره‌نسا: هیچ گومانێك نه‌ماوه.. گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش مسۆگه‌ر بووه
"ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و و واشنتن كاره‌ساتبارن"
K24- هه‌ولێر:
ئیدوار فیلیپ، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، بریاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌باره‌ی باكووری سووریا ده‌ره‌نجامی وێرانكه‌ر كاره‌ساتبار بۆ ناوچه‌كه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و بریارانه‌ش جگه له مسۆگه‌ركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ سووریا و عێراق هیچ ئه‌نجامێكی دیكه‌ی لێ ناكه‌وێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌شی فیلیپ گوتی: "گومان له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا نییه و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه باكووری رۆژئاوای عێراقیش".
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ واشنتنیش درێژ كرد، كه به گوته‌ی خۆی، ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی به هێرشی توركیا داوه و به بڕیاره‌كه‌ی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هه‌زار سه‌رباز له سووریا به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نانه، هاوكاری ئه‌نقه‌ره‌ی كردووه.
H.B
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز