له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و توركیا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت
دۆسیه‌ی سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره تاوتوێ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسی "AFP"ـی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیی گواستییه‌وه، مایك پێنس، جێگری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی 24 كاتژمیری داهاتوودا به‌ره‌و توركیا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
پێشتریش مایك پێنس رایگه‌یاندبوو، بڕیاره له كاتێكی نزیكدا له‌سه‌ر داواكاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆبێرت ئۆپراین، راویژكاری كۆشكی سپی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی توركیا بكه‌ن، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی سووریا.
پێنس گوتیشی: له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، ئه‌ردوغان به‌ڵێنی به تره‌مپ داوه، كه هێرشی سه‌ر شاری كۆبانێ نه‌كات.
پێنس دووپاتیشی كردبووه‌وه، سزا راگه‌یه‌ندراوه‌كانی سه‌ر توركیا به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا به‌رده‌وام ده‌بن و تا هێرشه‌كه‌ی نه‌وه‌ستێنێت و بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ پرسی ئاسایشی سنوور ملكه‌چی دانوستان نه‌بێت، سزای سه‌ختتر به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێندرێن.
H.B