تره‌مپ داوای له شاندی وڵاته‌كه‌ی كردووه توركیا ملكه‌چی وه‌ستاندنی شه‌ڕ بكه‌ن
تره‌مپ: سبه‌ی پۆ‌مپێیۆ و پێنس سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌ردوغان كۆده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سبه‌ی هه‌ریه‌ك له مایك پێنس، جیگره‌كه‌ی و مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باری دۆخی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌ردوغان، سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ترمپ گوتی: ئامانجی سه‌ردانی شاندی وڵاته‌كه‌ی بۆ توركیا، گفتوگۆكردنه بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و دووپاتیشی كرده‌وه، "چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین".
تره‌مپ به‌ڵێنیشیدا، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر توركیا و ئه‌وانی دیكه‌ش نه‌گۆڕه و گوتی: "ئه‌وان به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن و پێویسته ئێستاش به‌رگری له ئاشتی و ئاسایش بكه‌ن".
تره‌مپ گوتیشی: "ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی چه‌ند سزایه‌كی سه‌ختی به‌سه‌ر توركیادا راگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سزاكانیش شكستیان هێناو ئه‌وان جێگروه‌ی زۆریان هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، "تره‌مپ پابه‌ندی ئه‌و سزایانه ده‌بێت كه به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندوویانه، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی".
كه‌ناڵی "سی بی ئێس"ـیش له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، تره‌مپ داوای له پێنس و پۆ‌مپێیۆ كردووه، له سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ توركیا هه‌وڵ بده‌ن بتوانن شه‌ڕ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بوه‌ستێنن و زه‌مینه‌سازی بۆ درووستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان توركیا و هێزه كوردییه‌كانی سووریا درووست بكه‌ن.
H.B