ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ھێرشەكانی توركیا كۆدەبێتەوە

لە كۆبوونەوەی ھەفتەی رابردوو ھیچ بڕیارێكی نەدا

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی  نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە.

بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمرۆیدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، تاوتوێی لێکەوتەکانی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بكات.

لەکۆبونەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردووی ئەنجوومەنی ئاسایشدا، بەهۆی بۆچوونی جیاواز لەبارەی پرسی هێرشه‌كه‌ی تورکیا نه‌یتوانی بگاته‌ بڕیارێك، تەنها ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوای دەستبەجێ راگرتنی هێرشی تورکیایان کرد.

لە 9/10/2019 سوپای توركیا بە ھاوبەشی لەگەڵ میلیشیاكانی سووریا كە بۆ ئەنقەرە شەڕ دەكەن، ھێرشیان بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، بەگوێرەی ئامارەكان زیاتر لە 250 ھەزار ھاووڵاتی سڤیل ئاوارە بوونە.

ھ.م