ئەمەریكا جەخت لە وەستاندنی شەڕی رۆژئاوای كوردستان دەكاتەوە
شاندێكی ئەمەریكا سەردانی توركیا دەكات
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا دووپاتیی ده‌كاته‌وه هه‌وڵه‌كانیان له پێناو راگرتنی شه‌ڕه له سووریا و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ مایك پێنس و مایك پۆمپێۆ سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه.
كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەكردووە، تره‌مپ سزاكانی سه‌ر توركیا ده‌هێڵێته‌وه تاوه‌كو هه‌ردوولا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو "پێویسته توركیا شه‌ڕ له سووریا بوه‌ستێنێ".