ئیسپانیا بڕیارێكی له دژی توركیا ده‌ركرد
یه‌كێتی ئه‌وروپا وڵاتانی ئه‌ندامی ناچار كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئیسپانیا وه‌كو یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بڕیاریدا فرۆشتنی چه‌ك به توركیا رابگرێت.
رۆژی دووشه‌ممه، 14ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا وڵاتانی ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه، فرۆشتنی چه‌ك به توركیا رابگرن، به‌ر له بڕیاری یه‌كێتی ئه‌وروپاش، وڵاتانی نه‌رویج، سوید، هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا، فینلاند و ژماره‌یه‌كی وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپا هه‌مان بڕیاریان به‌رامبه‌ر به توركیا ده‌ركردووه.
هۆكاری راگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا، بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشهكانیهتی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، كه له 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
ئ. م