سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه ره‌ققه
له هه‌ر چركه ساتێك
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی حزبی به‌عسی سووریا له ره‌ققه رایگه‌یاند، سوپای سووریا ئاماده‌یه بۆ چوونه ناو ره‌ققه و له هه‌ر چركه ساتێك ره‌نگه ئه‌وه رووبدات.
رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی چاپی دیمه‌شق له زاری ئه‌مینداری لقی ره‌ققه‌ی حزبی به‌عس، عه‌بدولئیلا هادی بڵاویكرده‌وه، سوپای سووریا له ناوچه‌ی عه‌ین عیسا بڵاوه‌ی پێكراوه و رێگه خۆش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌ره‌نگاری دوژمنكاری توركیا ببینه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌عس راشیگه‌یاندووه، جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له سوپای سووریا بكه‌ن و پارێزگای ره‌ققه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بووه.
دوای رێككه‌وتنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و حكومه‌تی سووریا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، هێزه‌كانی سووریا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی باكووری سووریا.
دوێنێ سێشه‌ممه سوپای سووریا گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری ته‌بقه و فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌بقه‌ی سه‌ربازی و شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا و ژماره‌یه‌ك گوند و ناوچه‌ی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری ره‌ققه و ته‌ل ته‌مر.