رۆیتەرز: ئەمەریکا هێرشی کردووەتە سەر ئێران
لە وەڵامی هێرشەکانی سەر سعوودییە بووە
K24 – ههولێر:
دوو بەرپرسی ئەمەریکی بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان ئاشکرا کردووە، بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە، ئەمەریکا هێرشی ئەلیکترۆنی کردووەتەوە سەر ئێران.
بو گووتەی ئەو بەرپرسانە، ئامانج لە هێرشەکان لاواز کردنی ئێران بووە لە بڵاوکردنەوەی پروپاگندە و زیانیان بە چەند ئامێرێک گەیاندووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، هێرشەکان مانگی رابردوو ئەنجام دراون، بەڵام ئەوە ئاشکرا نەکراوە کە چەند جار ئەو هێرشانە کراون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، یەکێکە لەو سەرۆکانەی ئەمەریکا کە خۆی لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی بە دوور دەگرێت و ناراستەوخۆ هێرشە دەکاتە سەر نەیارەکانی، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی ئەمەریکا لە وەڵامی هێرشەکانی ئێران، ئەو جۆرە هێرشەی کردووە.
Reuters
H.J