ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه
شه‌ڕ راناگرێت
K24 – هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا ئاشكرایكرد، كه به دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، ئه‌نقه‌ره به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ له باكووری سووریا راناگرێت و هیچیش نیگه‌ران نین له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر توركیا.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێن تی ڤی توركی بڵاویكرده‌وه، ئه‌ردۆغان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له باكۆی پایته‌ختی ئازربیجان، شه‌وی رابردوو، رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی هه‌ردوو شاری منبج و كوبانێ له گفتوگۆیه‌كی به‌رده‌وامداین و ئێمه به سلبی نابینین ئه‌گه‌ر سوپای سووریا بگه‌ڕێته‌وه منبج و چه‌كدارانی كورد لێی ده‌ربچن.
گوتیشی: به تره‌مپم گوتووه، توركیا له باره‌ی رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌وه دانووستان له‌گه‌ڵ كه‌سدا ناكات، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ پێی راگه‌یاندم كه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه نێوانگیری له نێوان هه‌سه‌ده و توركیا بكات.
كه‌ناڵه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌ردۆغان به تره‌مپی گوتووه، ئه‌نقه‌ره هیچ نیگه‌ران نییه له‌و سزایانه‌ی كه به‌سه‌ر توركیادا سه‌پێنراوون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز