پێنتاگۆن: به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنی شه‌ڕڤانانی كورد
سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای پێنتاگۆن رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاریكردنی شه‌ڕڤانانی كورد.
به‌رپرسه‌كه‌ی پێنتاگۆن بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنرێت، به فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، سه‌یری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین بزانین دوای چوونه ده‌ره‌وه‌مان له سووریا، ده‌كرێت چۆن هاوكاری هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بكه‌ین.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی گوتووه: ته‌نیا 150 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له بنكه‌ی ته‌نفی هاوسنووری ئه‌رده‌ن له باشووری سووریا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام هه‌سه‌ده هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مه‌ریكایه. ئه‌وان ئاماده‌ییان هه‌یه به‌رده‌وام بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، گفتوگۆمان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له چ رێگه‌یه‌كه‌وه ده‌كرێت هاوكاری هه‌سه‌ده بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به پرسیاری: ئایا شه‌ڕڤانانی كورد چیدیكه متمانه‌یان به ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی به جێی هێشتن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پاروویه‌كی چه‌ور بۆ توركیا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتویه‌تی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكا هێشتا به‌هێزن و به‌شی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رده‌وام هاوكاریمان هه‌بێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس