له ئه‌مه‌ریكا رێككاری یاسایی دژی گه‌وره بانكێكی توركیا ده‌گیرێته به‌ر
زۆرینه‌ی پشكه‌كانی هی حكومه‌تی توركیان
K24 – هه‌ولێر:
داواكاری گشتیی ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ سێشه‌ممه، دۆسیه‌یه‌كی دژ به هالك بانكی توركی كرده‌وه، كه زۆرینه‌ی پشكه‌كانی هی حكومه‌تی توركیان.
دۆسیه‌كه په‌یوه‌ندیداره به پرسه‌كانی گزی و فرتوفێڵ و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و خۆدزینه‌وه له‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندوون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێك له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌و دۆسیه‌یه مه‌ترسیداره و هه‌نگاوێكی نه‌رێنییه و له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن ناگونجێت.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڕێوبه‌ری بانكی ناوه‌ندی توركی به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ئه‌وان هیچ سه‌رپێچییه‌كیان له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران نه‌كردووه.
هالك بانك، له 1933 دامه‌زراوه و له 1938ه‌وه راژه‌ی پێشكه‌شكردووه و له 2002 نزیك بوویه‌وه له مایه‌پوچ بوون و دواتر له 2013دا دوای گه‌شه‌كردنی بووه حه‌وته‌م گه‌وره بانكی توركیا.