ئه‌ردۆغان: كه‌س پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ نه‌ناردم
بیانییه‌كان جێی متمانه نین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، گله‌یی كرد و رایگه‌یاند، هیچ وڵاتێكی بیانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ نه‌ناردووم.
ئه‌ردۆغان، له وتارێكدا باسی له‌وه‌كرد، له ئاكامی بۆردمانێكی هه‌سه‌ده، 20 كه‌سی توركیا كوژران و 170 كه‌سمان بریندار بوون، به‌ڵام هیچ وڵات و كه‌سایه‌تییه‌كی بیانی پرسه‌نامه‌یه‌كیان ئاراسته نه‌كردم و هیوای چاكبوونه‌وه‌یان بۆ برینداره‌كانمان نه‌خواست.
سه‌رۆكی توركیا، گوتیشی: ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرین و چیدیكه متمانه به‌و سیاسییانه ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: هاوبه‌شه بیانییه‌كانمان جێی ئه‌وه نین، پشتیان پێ ببه‌سترێت.