ئەردۆغان دیداری لەگەڵ ئەمەریکییەکان رەت دەکاتەوە

ئامادە نییە چاوی بە شاندەکەی ئەمەریکا بکەوێت

K24 – هه‌ولێر:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆنابێتەوە و تەنها ئامادەیە لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دیداری هەبێت.

بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاریدا شاندێک بە سەرۆکایەتی مایک پێنس رەوانەی تورکیا بکات، بەڵام لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی سکای نیوز، ئەردۆغان رایگەیاند، ئەو تەنها ئامادەیە لەگەڵ خودی سەرۆکی ئەمەریکا دابنیشێت و چاوی بەو شاندە ناکەوێت.

هەر ئەمڕۆ ئەردۆغان رایگەیاندبوو، ئەوان هێرشەکانیان بۆ رۆژئاوای کوردستان راناگرن و ئاگربەستیش قبوڵ ناکەن، مەگەر ئەوەی هێزەکانی هەسەدە پاشەکشێ بکەن.