ئه‌ردوغان: تا ئامانجه‌كه‌مان نه‌پێكێت هیچ وڵاتێك ناتوانێت هێرشه‌كه‌مان بوه‌ستێنێت
زمانه زبره‌كه‌ی له عه‌ره‌ب و رۆژئاوا ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پێشنیازی رزگاركردنی پارێزگای دێرزووری خسته به‌رده‌م هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام ئه‌وان هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه كوردییه‌كانیان به‌باشتر زانی.
ئه‌ردوغان رووی زمانی له كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد و گوتی: "ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی سووریا چه‌ندن كه پێشوازیتان لێكردووه؟ ئێوه بوون سووریاتان له كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كرد و ئێستاش له‌پێناو زیانگه‌یاندن به توركیا كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌شێك له سه‌ركرده‌كان په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كرده سه‌ربازییه‌كه‌مان بوه‌ستێنین، ئه‌مانه جێگای متمانه‌پێكردن نین".
سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتی: كاتێك كۆتایی به كرده سه‌ربازییه‌كه‌یان ده‌هێنن، كه توركیا ناوچه‌ی ئارام له مونبجه‌وه تا سنووری عێراق درووست ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان بپێكێت، هیچ وڵاتێك ناتوانێت هێرشه‌كه‌یان بوه‌ستێنێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خێراترین چاره‌سه‌ر بۆ پرسی سووریا ئه‌وه‌یه، كه ئه‌مشه‌و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی باكووری سووریا چه‌كه‌كانیان فڕێ بده‌ن و له "ناوچه‌ی ئارام" بكشێنه‌وه.
H.B