سوپای سووریا گه‌یشته كۆبانێ
هێزێكی زیاتر له كۆبانێ كۆده‌كاته‌وه
K24- كۆبانێ:
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و هێزه سه‌ربازیه‌ی سوپای سووریا كه له نزیك پردی قه‌ره‌قۆزاقی سه‌ر رووباری فورات له سنووری كۆبانێ كۆكرابوونه‌وه، له پرده‌كه په‌ڕینه‌وه و گه‌یشتنه ناو شاره‌كه.
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان 24 له نزیك پردی قه‌ره‌قۆزاق چووه ناو ئه‌و هێزانه‌ی سوپای سووریا و له نزیكه‌وه لێدوانی لێوه‌رگرتن.
ئه‌فسه‌رێكی سوپای سووریا له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه دڵنیایی دایه خه‌ڵكی كۆبانێ و گوتی: پێویست به هیچ ترس و نیگهرانیهك ناكات و دووپاتیشی كرده‌وه، "به هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی تاوانه‌كانی توركیا ده‌بینه‌وه".
په‌یامنێری كوردستان ئاشكراشیكرد، له‌و به‌ری پرده‌كه هێزێكی ئیداره‌ی ناوخۆ چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی سوپای سووریا ده‌كه‌ن.
H.B